
ئەمڕۆ چوارشەممە هێزێکی زۆری یەکێتی چوونەتە سەر باخێکی پۆڵاد شێخ جەنگی برای لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی و چەند کەسێکیان دەستگیرکردووە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاندووە، رووداوەکەی لە ناوچەی کێلەسپی ڕوویداوە و تێیدا هێزێکی زۆری ئەمنی چوونەتە سەر باخەکە و ڕوون نییە هۆکاری چوونی هێزەکە بۆ چی بووە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، هیچ کام لە براکانی لاهور جەنگی لەوکاتەدا لە باخەکە نەبوون و تەنیا چەند پاسەوان و باخەوانێکی تێدا بووە و ئەوانیش دەستگیرکراون.
Facebook Comments Box