کوردستانگرنگ

قوباد تاڵەبانی 5 ملیۆن دۆلاری لە كونسوڵخانەی وڵاتێك وەرگرتووە

سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشكرای كرد، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی كوردستان، لەژێر ناوی جێندەر و گرنگیدان بە پرسەكانی ئافرەتان، بڕی پێنج ملیۆن دۆلاری لە كونسوڵخانەی وڵاتێك وەرگرتووە.

بەگوێرەی زانیارییاکان : ”چەند مانگێك لەمەوبەر، بەرپرسی بەشی جێندەر لە نووسینگەی قوباد تاڵەبانی، چووەتە کۆنسوڵخانەی وڵاتێكی ڕۆژئاوایی، بە ناوی جێندەر و گرنگیدان بە پرسەكانی ئافرەتان، بڕی پێنج ملیۆن دۆلاری وەرگرتووە.“

ئەوەشی خستە روو کە نووسینگەكەی قوباد تاڵەبانی ئەو بڕە پارەیەیان بە ناوی راگەیاندنی پرۆژەیەك بۆ 250 ژن لە سنووری سلێمانی وەرگرتووە گوایە دەیانەوێ ژنانیش هاوشێوەی پیاوان كاری شۆفێری تاكسی بكەن، بەڵام ”دەبوایە لە ڕۆژی 8ی مارس كە ڕۆژی جیهانیی ژنانە، پرۆژەكە رابگەیەندرێت، كەچی رانەگەیەندرا.“

ئەوەشی ڕوونکەاوەتەوە كە بەپێی ئەو پرۆژەیەی بە نیاز بوون رایبگەیەنن، ژمارەیەك ئۆتۆمبێل لە لایەن نووسینگەی قوباد تاڵەبانییەوە دەكڕدرێت، ئەو ئۆتۆمبێلانە بە ژمارەیەك ژن دەدرێت، مانگانە لە بەرامبەر كاركردندا 500 هەزار دینار بە كۆمپانیاكە دەدەن، ئەگەر داهاتێكی زیاتریان كار كردبوو، بۆ خۆیان دەمێنێتەوە. گوتیشی: ”ئەو 500 هەزار دینارە تەنیا بەرامبەر بە سوودمەندبوونە لە پرۆژەكە و ئەگەر ژنەكە واز لە كاركردن بهێنێت، ئەوا ئۆتۆمبێلەكە دەبێ رادەستی كۆمپانیاكە بكاتەوە.“

پرۆژەكە لە لایەن كۆمپانیایەك بە ناوی (ن) كە خاوەنەكەی كەسێكی (تاڵەبانی)یە، سەرپەرشتی دەكرێت و دەیانەوێ ئەم پرۆژەیە بكەنە سەرەتا بۆ ئەوەی بە ناوی پرۆژەوە بەردەوام پارەی زۆر لە كونسوڵخانەكان وەربگرن، بەڵام ٨ی مارس تێپەڕی و پرۆژەكە رانەگەیەندرا.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button