
میدیای سەر بە لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بڵاویکردەوە، ئەو كەسەی سەرپەرشتیی هێزێكی كردووە بۆ ”دەستدرێژیكردنە سەر موڵكی لاهور جەنگی،“ لە كەیسی تیرۆركردنی عەقید هاوكار جاف تێوەگلاوە و داواكراوە.
بەپێی هەواڵێكی (ڤەدەنگ)ی سەر بە لاهور شێخ جەنگی، ئەو ئەفسەرەی ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە 8ی ئاداری 2023 سەرپەرشتیی هێزێكی دژەتیرۆری یەكێتیی كردووە كە لە ڕێگەی هەمەر و زرێپۆشەوە هێرشیان كردووەتە سەر باخەكەی لاهور جەنگی لە گوندی كێلەسپی لە نزیك سلێمانی، فەرماندەی فەوجی گەرمیانی دژەتیرۆرە و ناوی (لوئەی محەمەد)ە.
ئاماژە بەوەشکراوە كە ئەو كەسە لە لایەن ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستانەوە پێشتر لە كار فەسڵ كراوە و لە لایەن دادگاشەوە وەک تاوانبار داواکراوە، بەهۆی ئەوەی ناوبراو ”یەکێکە لەو ت-یرۆریستانەی کە عەقید هاوکار جافی لە هەولێر تیرۆر کرد و لە لایەن دادگاوە وەک ت-یرۆریستێک داوا کراوە.
لوئەی لەلایەن دادگاکانی بەغدا و کەرکووکەوە لەسەر چەند دۆسیەیەکی تایبەتی ت-یرۆر و ڕفاندن داواکراوە، هەروەها دادگای کەرکووک بە غیابی حوکمی لەسێدارەدانی بۆ دەرکردووە.“
ڤەدەنگ زیاتر دەڵێت: ”سەرجەم ئەو هەواڵ و ڕاگەیاندراوانەی بە ناوی ئاسایشی سلێمانییەوە بڵاو کراونەتەوە، دوورن لە ڕاستییەوە و تەنیا بۆ پەردەپۆشکردنی ئەو دەستدرێژییە ڕوونەی دژەتیرۆرە (مەبەست دژەتیرۆری یەكێتییە) بۆ سەر موڵک و ماڵی هاوسەرۆکی یەکێتی.“ڤەدەنگ زیاتر دەڵێت: ”سەرجەم ئەو هەواڵ و ڕاگەیاندراوانەی بە ناوی ئاسایشی سلێمانییەوە بڵاو کراونەتەوە، دوورن لە ڕاستییەوە و تەنیا بۆ پەردەپۆشکردنی ئەو دەستدرێژییە ڕوونەی دژەتیرۆرە (مەبەست دژەتیرۆری یەكێتییە) بۆ سەر موڵک و ماڵی هاوسەرۆکی یەکێتی.“
ئەمە چەندەمین جارە لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا، هێزەكانی ژێر دەسەڵاتی بافڵ تاڵەبانی، جموجۆڵ لە دژی سەركردە و بەرپرس و موڵك و ماڵی سەركردەكانی سەر بە یەكێتییەكەی لاهوور جەنگی دەكەن.