
ئه‌مڕۆ پێنچشهممە 2023/3/9 ڕووداوێكی كوشتن له شاری به‌غدا ڕوویداوه و مێردمنداڵێك ته‌قه‌ی له زڕدایك و زڕخوشكهكی كردووه و ده‌ستبه‌جێ گیانیان لەدەستداوە.
ڕووداوه‌كه له گه‌ڕه‌كی سه‌ربازگه‌ی ڕه‌شید له شاری به‌غدای پایته‌خت ڕوویداوه، مێردمنداڵێكی له‌دایكبووی ساڵی 2005 ته‌قه‌ی له ئافره‌تێك و منداڵێكی ته‌مه‌ن یه‌ك ساڵ كردووه و هه‌ردووكیانی كوشتووه.
ڕووداوه‌كه به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ریهه‌ڵداوه و دوای دروستبوونی ده‌نگه‌ده‌نگ له‌نێو ماڵه‌كه‌یان، مێردمنداڵه‌كه ته‌قه‌ی له زڕدایك و زڕخوشكه‌كه‌ی كردووه كه ته‌مه‌نی ته‌نیا ساڵێك بووه.
دوای رووداوەکە تۆمەتبارەکە بۆ شوێنێکی نادیار ڕایکردووە.
Facebook Comments Box