کوردستان

پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبنەوە

بە‌ڕێوبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ناوچە جیاجیاکانی بڵاوكردەوە و پێشبینی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماش دەکات.

بەپێی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ شەممە 2023/3/11 ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروسبونی هەندێ پەڵە هەور، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو، خێراى (٥ – ١٥)کم دەبێت بە ئاراستەی باشورى خۆرئاوا و مەوداى بینین (٨ – ١٠)کم دەبێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت لە کاتەکانی ئێوارەدا دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور، پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە بە (١ تا ٢) پلەی سیلیزی لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو، خێراى با (٥ – ١٥)کم دەبێت بە ئاراستەی باشورى خۆرئاوا و مەوداى بینین (٨ – ١٠)کم دەبێت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button