کوردستانگرنگ

مەسعود بارزانی بەڵێنیک بە سودانی دەدات

دەقی ڕاگەیەندراوی بارەگای بارزانی:

مەسعود بارزانی نیوەڕۆخوانێکی بۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق ساز كرد

ڕۆژی سێشەممە 14ی ئاداری 2023 لە سەلاحەددین مەسعود بارزانی نیوەڕۆخوانێکی بۆ محەمەد شیاع سوودانی و شاندی یاوەری ساز كرد.

هەر لەو نیوەڕۆخوانەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و هەنگاوەكانی حكوومەتی عێراق و جێبەجێكردنی ڕێككەوتننامەكان ئاڵوگۆڕ كران و جەختیش لە چارەسەركردنی گرفتەكان لەسەر بنەمای دەستوور كرایەوە.

هەروەها بارزانی پاڵپشتیی خۆی بۆ حكوومەتی عێراقی دووپات كردەوە و هیواشی خواست ئیرادەی هەموو لایەنە سیاسییەكان بە ئاراستەی چارەسەركردنی كێشەكان و سەقامگیری بێت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button