
دوای رفاندنی ئۆتۆمبێل و شوفێرەکانی لاهور شێخ جەنگی میدیای لاهور جەنگی هێرشی توند دەکەنە سەر ده‌باشان دەڵێن؛ “له دزی و قاچاخچێتییه‌وه په‌ڕیونه‌ته‌وه بۆ رفاندنی باخه‌وان و شۆفێر”.
میدیای لاهور جه‌نگی بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه ئه‌مڕۆ دوو شۆفێر كه ته‌نیا كاریان گه‌یاندنی منداڵه‌كانی لاهور جه‌نگین بۆ قوتابخانه و چه‌كدار نین، له‌لایه‌ن ھێزێكی ده‌مامكداری سه‌ر به ده‌باشان رفێندراون.
هەروەها میدیای لاهور جەنگی دەنوسێت؛ “ده‌باشان و داروده‌سته‌كه‌ی سڵ له هیچ جۆره شه‌رم و عه‌یبه و تاوانێك ناكه‌نه‌وه، له تیرۆركردنی ھه‌ڤاڵان و تێكۆشه‌رانی یه‌كێتی و ھه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵ و منداڵی ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نی خۆیان له‌پێناو یه‌كێتیدا سه‌رفكردووه، تا گرتن و رفاندنی باخه‌وان و دواین جاریش رفاندنی شۆفێر”.
هه‌روه‌ها دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌و دوو شۆفێره ته‌نیا كاریان گه‌یاندنی منداڵه‌كانی لاهور جه‌نگی بووه له ماڵه‌وه بۆ قوتابخانه، به‌ڵام دیاره ده‌باشان و تاقمه‌كه‌ی ترس گه‌شتوه‌ته قوقوڕاگهیان و خه‌ریكه ھه‌ناسه‌یان لێ ده‌بڕێت و كۆتاییان پێ دێت، بۆیه شه‌رم له ھیچ ناكه‌ن و ده‌ست بۆ ھه‌موو تاوانێكی قێزه‌ون ده‌به‌ن. ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه دوێنیش به‌هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی هێزێكی دژه‌تیرۆری یه‌كێتی و كۆماندۆ له ماڵی شێخ جه‌نگی گرژی دروست بوو.