
ئاراز جەنگی، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی و برای لاهور جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی رایگەیاند، دوای دروستبونی گۆڕان و تێکچونی پەیوەندیەکان لەگەڵیان، ڕۆژێک مام جەلال بانگی کردم و وتی ئاراز بزانە کاکە نەوە سەیارەی درعی لایە، منیش سەرم سوڕما وتم مامە گیان بۆچی ئەپرسیت، وتی ڕۆڵە ئەگەر نیەتی دوو سەیارەی درعی بۆ بنێرە نەوەک ناحەزان لەم وەزعەی ئێستا زەڕبەیەکی لێ بدەن.
ئەوە مام جەلال بوو
راشیگەیاند، ئێستاش هەندێک میلیشیا ڕێ بە کچی کاک ئازادی سەگرمە دەگرن و سەیارەکەی ئەدزن بەناوی یەکێتیەوە.
زۆر بەداخەوە بۆ یەکێتیەکەی مام جەلال
Facebook Comments Box