
کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕەوشی کەشوهەوای دووەم ڕۆژی نەورۆزی ڕاگەیاند، بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی ئاسمان هەوری تەواو بۆ نیمچەهەور دەبێت و نمەبارانیش دەبارێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە کەشوهەوا راشیگەیاند: چوارشەممە 22ـی 03ـی 2023، کە دووەم ڕۆژی جەژنی نەورۆزە و پێشبینى دەکرێ ئاسمان هەورى تەواو بۆ نیمچە هەور بێت لەگەڵ بارینى نمەباران.
Facebook Comments Box