کوردستانگرنگ

پێشمەرگەکانی پردێ ئازاد کران

لە ناحیەی پردێی سەر بە پارێزگای کەرکووک، حەشدی شەعبی پێنج پێشمەرگە دەستگیر دەکات کە بۆ سەردانیکردنی بنکەی تەندروستی چووبوون، فەرماندەیەکی پێشمەرگەش دەڵێت، “ئازادکراون.” 

هێزێکی حەشدی شەعبی لەنێو بازاڕی پردێ چواردەوری پێنج پێشمەرگە دەگرن کە بەبێ چەک بەنیازبوون بچنە بنکەی تەندروستیی پردێ و دوای قۆڵ بەستکردنیان رەوانەی پۆلیسی پردێ کران. فەرماندەیەکی پێشمەرگەش بە رووداوی راگەیاند، پێشمەرگەکان ئازادکراون و گەڕاونەتەوە بۆ سەنگەری خۆیان.

لەبەر ئەوەی هیچ تاوانێکیان نەکردووە لە بنکەی پۆلیسی پردێ ئازاد کراون، بەڵام دواتر هێزی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەستگیریان دەکەن، گوایە ساڵانەی ئۆتۆمبێلەکەیان بەناوی خۆیانەوە نییە و بەناوی باوکی یەکێک لە پێشمەرگەکانەوەیە.

بەپێی زانیارییەکان، بە گوێرەی رێککەوتنی نێوان پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان لە سنووری پردێ، هیچ لایەکیان بۆیان نییە بە جلوبەرگی سەربازییەوە سنووری یەکدی ببەزێنن، بەڵام ئەو پێنج پێشمەرگەیە جلەکانیان سەربازیی بووە، بەڵام چەکیان پێنەبووە. 

دوای دوو کاژێر مانەوە لەو بنکەیەش ئازاد کران و دواتر لەلایەن فەوجێکی سوپای عێراقییەوە دەستبەرکراون و بۆ بارەگای فەوجی سێی سوپای عێراق لە پردێ بردراون، دوای پەیوەندیکردن بە فەرماندەکانی پێشمەرگەوە ئازادکراون.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button