
بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان
بە داخێكی زۆرەوە ئەمڕۆ پێنجشەممە 23ی ئادار، خەڵات ئەحمەد عەبدوڵڵا، پێشمەرگەی دژەتیرۆری کوردستان بە مەبەستی کۆکردنەوەی گژوگیا بەهارییەکان ڕووی کردووەتە چیای مووسەکا لە دەڤەری مزووریی باڵا، لەوێ مینی پێدا دەتەقێتەوە و لە ئەنجامدا شەهید دەبێت.
پرسە و سەرەخۆشی لە خۆمان و خانەوادە و كەسوكار و دۆستانی شەهید خەڵات دەکەین، لە خودای گەورە داواكارین ڕۆحی شەهید خەڵات بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەکمان ببەخشێت.
إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ
دژەتیرۆری کوردستان
Facebook Comments Box