
سەرەڕای ئەوەی بازاڕەکانی دراو داخراون، بەڵام بەهای دۆلار بەراورد بە دوێنێ پێنچشەممە دابەزینی بەخۆیەوە بینی.
بەهای دۆلار لە بازاڕی بۆرسەی سلێمانی بە 156 هەزار و لە هەولێر بە 156 هەزار و 250 دینار و لە بەغدادیش بە 155 هەزار و 900 دینارە.
ئەمە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ هەینی 2023/3/24 بەهای دۆلار لە بۆرسەی عێراق بە 131 هەزار دینار جێگیرکرا دوای زیاتر لە مانگێك لە دابەزاندنی، دوای ئەو هەنگاوەی حکومەت بەهای دیناری عێراقی بەڕێژەی 18% بەرزبوەوە و بەهای دۆلار دابەزی.
Facebook Comments Box