
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی ئاشكرای كرد كه شه‌پۆڵێكی باران بۆ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌یه و له سبه‌ی شه‌مووه‌وه بارانبارین ده‌ست پێ ده‌كات.
كه‌شناسی ڕاشیگه‌یاند: بەهۆی ناجێگیرى کەشوهەوا، پێشبینى دەکرێ هەرێمى کوردستان بکەوێتە ژێر شەپۆلێکى باران بارین و هەورە تریشقەوە.
شه‌پۆڵه‌كه له سبه‌ی شەممەوە ده‌ستپێده‌كات و ئاسمان نیمچەهەور و لە هەندێ ناوچە هەورى تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینى کەمێک نمەباران بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان.
سه‌باره‌ت به ره‌وشی كه‌شوهه‌وای دووسبه‌ی یه‌كشه‌م، ڕایگه‌یاند: ڕۆژی یەکشەممە ئاسمان هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ دەست پێ کردنى بارانبارین، هه‌روه‌ها لە کاتەکانى نێوەڕۆدا ڕێژەى بارانبارین زیاد دەکات و هەندێ کات هەورەتریشقەى لەگەڵ دەبێت و خێرایی باش (15-25) کم دەبێت.
Facebook Comments Box