
ئەنجومەنی باڵای فەتوای یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستان رێژەی زەکات و سەرفیترە و فیدیە لە هەرێم دیاری دەکات
ئەنجومەنی باڵای فەتوای یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لەسەر پرسی دیاریکردنی رێژە و ئەندازەی زەکات و سەرفیترە و فیدیەی رایگەیاند، “بڕیارەکە بە رەچاوکردنی بنەماکانی شەریعەت و رێساکانی فیقهی ئیسلامی و بەراوردکردنی بۆچوونی گەورە زانایان و لەبەرچاوگرتنی دۆخی ئێستای کۆمەڵگە و موسڵمانان دراوە.”
ئەنجومەنی باڵای فەتوای یەکێتی زانایان رێژەکەی بەم جۆرە دیاریکرد:
یه‌كه‌م: ڕێژه‌ی سه‌رفیتره بۆ هه‌ر كه‌سێك له ئه‌مساڵدا به‌لایه‌نی كه‌م سێ هەزار و ٥٠٠ دینار دەبێت.
دووه‌م: ئه‌ندازه‌ی فیدیه‌ی به ڕۆژوونه‌بوون بۆ هه‌ر رۆژێك سێ هەزار و ٥٠٠ دینار دەبێت.
سێیه‌م: ئه‌ندازه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی زه‌كاتی تیادا واجب ده‌بێت (نیصابی زه‌كات) بریتییه له حه‌وت ملیۆن و ٢٠٠ هه‌زار دینار، واته: هه‌ركه‌سێك (حه‌وت ملیۆن و ٢٠٠ هه‌زار دیناری عێڕاقی) هه‌بێت و ساڵی به‌سه‌ردا سوڕابێته‌وه، واجبه بۆ هه‌ر ملیۆنێك بیست و پێنج هه‌زار دیناری عێڕاقی به‌زه‌كات بدات به هه‌ژار و كه‌م ده‌رامه‌تان.