کوردستانگرنگ

یەکێتی دژایەتی خۆی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن دووپات کردەوە

چاودێرێکی سیاسی:
ئێستا گومان نەماوە لە وەی یەکێتی ناوێرێت بچێتە هەڵبژاردن و خەریکی دروستکردنی کێشەی نوێیە چونکە دەزانێت لە هەڵبژاردنی داهاتوو دەنگی زۆر کەم دەهێنێت .

بەرپرسى دەزگاى هەڵبژاردنەکانى یەکێتى نیشتمانى کوردستان ڕزگار حاجی حەمە لە لێدوانێکدا دژایەتی یەکێتی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن ڕاگەیاند، لە لێدوانێکدا گوتی : لەهیچ وڵاتێکدا نەبووە، کۆمیسیۆن و یاسا نەبێت و وادەى هەڵبژاردن دیارى بکرێت”. دەپرسێت “کێ دەڵێ بەو دەمودەستە، حیزبەکان لەسەر گرفتەکان رێکدەکەون تاوەکو ئامادەکاریى هەڵبژاردن دەستپێبکات؟”. ئەو بەرپرسەی یەکێتی لێرەدا بە ناڕاستەوخۆ دان بەوە دادەنێت کە ڕێک نە دەکەوتن و ڕێگەیان نە دەدا هەلبژاردن بکرێت.
چاودێری سیاسی محەمەد حوسێن لەمبارەیەوە دەڵێت “ یەکێتی ماوەیەکی زۆرە بە بیانووی جۆراوجۆ دژایەتی خۆی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن نەشاردووەتەوە. بەڵام ئێستا گومان نەماوە لە وەی یەکێتی ناوێرێت بچێتە هەڵبژاردن و خەریکی دروستکردنی کێشەی نوێیە چونکە دەزانێت لە هەڵبژاردنی داهاتوو دەنگی زۆر کەم دەهێنێت و دەبێتە حیزبی ژمارە سێ و ڕەنگە چواریش.”

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button