کوردستانگرنگ

بەڕێوبەری کەناڵی ئێن ئاڕ تی لەلایەن شاسوار عەبدولواحیدەوە لە پۆستەکەی دوور دەخرێتەوە


سەرچاوەیەکی ئاگادار لە تەلەفزیۆنی ئێن ئاڕ تی رایگەیاند ئەمڕۆ هونەر ئیحسان بەڕێوەبەری تەلەفزیۆنەکە بە شێوازێکی “خراپ” لە پۆستەکەی بە یەکجاری دوورخراوەتەوە.

وێنەیەک کە بڵاوکراوەتەوە، لە تابلۆی ئاگادارییەکانی تەلەفزیۆنەکە دوورخستنەوەی هونەر ئیحسان دانراوە، بەڵام دواتر بەهۆی داواکاری بەشێک لە کارمەندەکان ئاگادارینامەی دوورخستنەوەکەی لابراوە.

بەپێی زانیارییەکان زیاتر لە مانگێکە هونەر ئیحسان وەک بەڕێوەبەری تەلەفزیۆنەکە نەماوە و لەلایەن دەستەی نوێی بەڕێوەبەرایەتی ئەو کەناڵەوە پەراوێز خراوە و ئێستا چیا حسێن بێژەری تەلەفزیۆنەکە لە شوێنی هونەر ئیحسان دانراوە.

پێشتر پێشنیازی ئەوە هەبووە کە هونەر ئیحسان بکرێتە بەڕێوەبەری گشتی دامەزراوەکەی نالیا بەڵام بەرپرسانی نوێی تەلەفزیۆنی ئێن ئاڕتی بەو داواکارییە رازی نەبوون بۆیە شاسوار عەبدولواحید بڕیاری دوورخستنەوەی پەسەند کردووە.

ئێن ئاڕتی خاوەندارێتی بۆ شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەگەڕێتەوە و لە ساڵی ٢٠١١ەوە دەستی بە پەخش کردووە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button