
بابه‌تێک بڵابۆته‌وه، گوایه کابینه‌ی نۆی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، شه‌ش ملیار دۆلار قه‌رزاره و پێشوه‌خت پاره‌ی وه‌رگرتووه. رای گشتی ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه، که:
١- کابینه‌ی نۆ، یه‌ک دۆلاریش قه‌رزی نه‌کردووه، به‌ڵکوو قه‌رزیشی داوه‌ته‌وه، داتای هه‌موو دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌کان له کابینه‌ی نۆ، لای وه‌زاره‌ته‌کانی دارایی و سامانه‌سروشتیه‌کان هه‌یه.
٢- له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌کاربوونی کابینه‌ی نۆ، له په‌ڕله‌مانی کوردستان و له‌پێشچاوی رای گشتی، راگه‌یاندراوه که ئه‌م کابینه‌یه، نزیکه‌ی (٢٨) ملیار دۆلار قه‌رزی به میرات له کابینه‌کانی پێشخۆی بۆ به‌جێماوه.
واته: کابینه‌ی نۆ قه‌رزی نه‌کردووه و قه‌رزی کابینه‌کانی پێشخۆیشی داوه‌ته‌وه.
Facebook Comments Box