
فەرمانی دەستگیركردن بۆ بەڕێوەبەری گشتیی پێشووی تەندروستیی سەڵاحەدین دەرچوو كە لەسەر پشكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئەو پۆستەی وەرگرتبوو.
بەپێی نووسراوێك لە دادگای تكریت، ناوەندی پارێزگای سەڵاحەدین، ئەو دادگایە بەپێی مادەی 459 لە یاسای سزادانی عێراقی فەرمانی دەستگیركردنی بۆ عومەر سەباح شەفیق دەركردووە، بەهۆی ئەوەی لە بنكەی پۆلیسی تكریت سكاڵای لەسەر تۆمار كراوە و دەبێ لە بەردەم دادگا ئامادە بێت.
بەپێی زانیارییەكان, عومەر سەباح شەفیق، لەسەر پشكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە پارێزگای سەڵاحەدین پۆستی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سەڵاحەدینی وەرگرتبوو و تاكوو كۆتایی ساڵی 2019 لەو پۆستەدا مابووەوە.


Facebook Comments Box