کوردستانگرنگ

ئاگادارییەک لەبارەی مۆڵەتی شۆفێرییەوە

بەشی مۆڵەتی هاتووچۆی سلێمانی ئاگاداری ئەو هاوڵاتیە بەڕێزانە دەکات کە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی دەکەن بەمەبەستی نوێ کردنەوە و دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری ( تایبەت + گشتی ) تەنها بەڵگە نامە ڕەسەنەکانتان پێویستن بۆ نوێکردنەوەو دەرهێنانی مۆڵەتەکانتان پێویست بە هیچ کۆپیکراوێک (استنساخ ) ناکات بەڵگەنامەکانیش بریتین لە ( ناسنامەی باری شارستانی +ڕەگەزنامەی عێراقی + کارتی زانیاری +کارتی نیشتیمانی [ئەگەر هەبوو] +پاسپۆرت ) لەگەڵ کۆدی ئەلیکترۆنی کە ڕۆژی پێشتر لە ماڵپەڕی هاتوچۆی سلێمانی وەردەگیرێت

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button