
کەشناسی هەرێم رایگەیاندووە، لە ئەنجامى یەکگرتنى هەردوو نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى ناوەڕاست و تورکیا شەپۆڵێکى باران بارین سەرجەمى ناوچە جیاجیاکان دەگرێتەوە، کە رۆژى دووشەممە سەرەتا بارانی کەم لە ناوچەى جیاجیا دەبارێت.
ئاماژەی بەوشکردووە، رۆژى سێشەممە و چوارشەممەی هەفتەی داهاتوو، شەپۆلى باران بارین بەهێز دەبێت بە گوێرەى نەخشەکانى بارانى پێشبینیکراو لەسەر ناوچەکەمان ئاستى دابارین بە شێوەى لێزمە باران و هەورە تریشقە دەبێت و هەندێک کات بەرزبوونەوەى ئاستى ئاویش دەبێت لەگەڵ نزم بوونەوەى پلەکانى گەرما.
هەر بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمانی ناوچەکانی هەرێم لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما چوار بۆ پێنج پلە بەراورد بە رۆژی رابردوو نزمدەبنەوە.
کەشناسی ئاماژەی بەوەشداوە، سبەی هەینی هاوشێوەی رۆژی پێنجشەممە ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەوردەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر :22 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 19 پلەى سیلیزى
دهۆک : 20 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 24 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 20پلەى سیلیزى
زاخۆ :21 پلەى سیلیزى
سۆران : 17 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 25 پلەى سیلیزى