کوردستانگرنگ

وتەبێژی هێزەکانی ئەمریکا: مەزڵوم عەبدی لە سلێمانی بووە

فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا پشتراستی دەکاتەوە کە بە فرۆکەی بێفرۆکەوان هێرش کراوەتە سەر کاروانێکی ئۆتۆمبێلە سەربازییەکان لە فرۆکەخانەی سلێمانی کە مەزڵوم عەبدی تێدا بووە.

بەپێی هەواڵێکی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، وتەبێژی فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا رایگەیاند، کە هێرشێک لەڕێگەی فرۆکەی بێفرۆکەوانەوە کراوەتە سەر مەزڵوم عەبدی، بەرپرسی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە فرۆکەخانەی سلێمانی.

بەگوێرەی سەرچاوەکە، سێ سەربازی ئەمریکی لەنێو کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی مەزڵوم عەبدی دا بوون و هیچ زیانێکی گیانی لە هێرشەکەدا نەبووە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە تورکیا بەهۆی زۆربوونی چالاکیەکانی پە-کەکە لە سلێمانی، ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی فرۆکەخانەی سلێمانیدا داخست.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button