کوردستانگرنگ

بافڵ تاڵەبانی چۆن خیانەتی لە مەزڵوم عەبدی کرد؟

بافڵ تاڵەبانی بە تیرۆرکردنی مەزڵوم عەبدی لە سلێمانی ھەولی چاککردنەوەی پەیوەندییەکانی داوە لەگەڵ تورکیا.

سەرچاوەیەکی تایبەت بە میدیا مەگەزینی راگەیاند، ڕووداوەکەی فرۆکەخانەی سلێمانی لە ئەنجامی ئەوە بووە کە یەکێتی خەبەری لە مەزلوم عەبدی داوە, بۆ ئەوەی بە خیانەتکردن لە مەزڵوم عەبدی، بافڵ تاڵەبانی پەیوەنديیەکانی خۆی لە گەڵ تورکیا چاک بکاتەوە.

سەرچاوە تایبەتەکەی میدیا مەگەزین راشیگەیاند، کە مەزڵوم عەبدی لە ڕێگەی فرۆکەیەکی هاوپەیمانانەوە گەیەندراوەتەوە روژئاوا پێش ئەوەی هێرشی درۆنی ئەنجام بدرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد کە، ئەو بەزمەی قوباد و بافل دەستیان پێ کردووە بۆ شاردنەوەی ڕاستیەکانە و هاوشێوەی تیرۆر کردنی هاوکار جاف دەیانەوێ ئەم پەڵە رەشەی خیانەت لە خۆیان بسڕنەوە، بەڵام هەر هەنگاوێک دەنێن خراپتر لەو زڵکاوەی تێی کەوتوون گیر دەبن.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button