کوردستانگرنگ

هێزەکانی بافڵ تاڵەبانی هاوڵاتیەکی شاری سلێمانی بە ئەشکەنجە دەکوژن

لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا، چەند کەسێک بە جلی مەدەنییەوە و بە ئۆتۆمبێلێک، هاوڵاتیەکی شاری سلێمانی دەگرن و دوای ئەوەی خۆیان بە ئاسایشی مەدەنی دەناسێنن هاوڵاتیەکە سواری ئۆتۆمبێل دەکەن و دەیبەن.

بەگوێرەی زانیارییەکان دوای ڕۆژێک تەلەفۆن بۆ بنەماڵەکەی دەکەن، تاوەکو بچنە پزیشکی دادی سلێمانی بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی کوڕەکەیان.

بەپێی ڕاپۆرتێک کە بڵاو کراوەتەوە، هاوڵاتیەک بەناوی سەلام عومەر کە نووسینگەی خانوبەرەی هەبووە لە شاری سلێمانی لە لایەن هێزەکانی سەربە ئۆپراسیۆنەکانی بافڵەوە دەستگیر دەکرێت و دواتر لەژێر ئەشکەنجەدا گیانلەدەست دەدات.

بەپێی زانیاریەکان، بکوژەکان کە سەر بە بافڵ تاڵەبانین، هەڕەشەیان لە بنەماڵەی قوربانیەکە کردووە، بەوەی نابێت لێدوان لەسەر ڕووداوەکە بۆ هیچ میدیایەک بدەن.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button