
پۆلیسی هەولێر ئەو دەنگۆەی رەتكردەوە کە گوایە تیمێكی سەر بە كەناڵی (كوردسات نیوز) لە شقری ھەولێر دەستگیر كرابێت.
چەندین پەیج و كەناڵی سەر بە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە چوارچێوەی موزایەدەكانیاندا بۆ لابردنی سەرنجی خەڵكی لەسەر ئەو دۆخەی كە حزبەكە لە سلێمانی خولقاندوویەتی، دەنگۆیەكیان بڵاو كردۆتەوە گوایە تیمێكی (كوردسات نیوز) لە لایەن پۆلیسی هەولێر دەستگیر كراون.
پلۆیسی ھەولێر لەوبارەیەوەرایگەیاند، کە ھیچ تیمێکی رۆژنامەوانی دەستگیر نەکراوە، بەڵکوو تەنیا لە شوێنێک دوور خراونەتەوە کە ویستبوویان پەخشی ڕاستەوخۆ بکەن.
پۆلیسی هەولێر جەختی كردەوە: ”ئەو بانگەشە و تۆمەتە هەڵبەستراوانەی لەمبارەیەوە بڵاوکراونەتەوە، ڕەت دەکەینەوە و دوورن لە ڕاستییەوە.“
Facebook Comments Box