کوردستانگرنگ

کوردێک لە بەریتانیا دەستدرێژی سێکسی دەکاتە سەر کچێک

بەگوێرەی ھەوڵێکی ماڵپەری كەناڵی (بی بی سی) و میدیاکانی بەریتانیا، پەنابەرێکی کورد لە بەریتانیا، بەهۆی دەستدرێژیی سێکسی بەرامبەر کچێکی پەنابەری ئۆکراینی، بە 9 ساڵ زیندانیكرن سزا درا.

جوامێر سەید گوڵ جەعفەر کە تاوانباری رووادوەکەیە، یەکێک بوو لەوانەی بەردەوام لە لەندەن و بەریتانیا دژی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەرێمی کوردستان خۆپێشاندانی دەکرد و لە سۆشیال میدیا خۆی وەک (چالاکوان!) دەناساند و بابەتی بڵاو دەکردەوە گوایا دژی گەندەڵییە لە کوردستان.

جوامێر سەید گوڵ جەعفەر، لە بەریتانیا بە تاوانی دەستدرێژیی سێکسی، دادگا بە 9 ساڵ زیندانیكردن سزای کرا.

جێگەی باسە جوامێر سەید گوڵ زۆربەی جاران لە خۆپیشاندانەكاندا لەگەڵ هەریەكە لە (شڤان ئازاد و ئیسماعیل سیان) دەردەكەوت.

میدیاکانی بەریتانیا بڵاویان کردەوە کە جوامێر سەید گوڵ لە پارکێکدا لە شارۆچکەی نێستۆنی نزیک شاری مانچێستەر، لە مانگی 10ی ساڵی ڕابردوو، دەستدرێژیی کردووەتە سەر کچێکی ئۆکراینی بە ناوی (سارا ئیگەن) و بە زۆرەملێ سێکسی لەگەڵ کردووە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button