کوردستانگرنگ

لەبارەی پشووی سبەی روونکردنەوە دەدرێت

سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە وەزارەتی ڕایگەیاند؛ پەروەردە پشووی سەرتاسەری راناگەیەنێت و دەسەڵاتمان داوە بە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان لە ئەگەری نالەباری کەشوهەوا لە سنوورەکانیان، بەهەماهەنگی لەگەڵ پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان پشوو لە سنوورەکانیان رابگەیەنن

هاوکات وەزارەتی خوێندنی باڵا لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت لەپێناو پاراستنى سەلامەتى گیانى خوێندکاران و قوتابیان و مامۆستایان و فەرمانبەرانى دامەزراوەکانى خوێندنى باڵا لە هەردوو کەرتى گشتى و کەرتى تایبەت، لەسەر فەرمانى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەسەڵات دەدرێت بە سەرۆکى زانکۆکان بۆ ئەوەى لە کاتى پێویست دا پشوى فەرمى ڕابگەیەنن.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button