کوردستانگرنگ

ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر

لە هەندێ پلاتفۆرمی تۆڕی کۆمەڵایەتی ( بە تایبەت لە تیک تۆک) هەندێ ڤیدیۆی دروستکراو بۆ سەرلێشێواندن بڵاوکراوەتەوە گوایە ئۆتۆمبێلی تویوتا کراون ( ناسراو بە مەلیکە) تۆمارکراوە و ژمارەی پێدراوە. ئەو پرۆسەیەی لە بەڕێوەبەرایەتیمان بەرێوەدەچێت تەنیا پشکنینە بە ئامێری سکانەر و هیچ ئۆتۆمبێلێک ژمارەی پێ نەدراوە و هیچ بڕیارێکی نوێش دەربارەی ئەو ئۆتۆمبێلانە نیە. داوا لە هاووڵاتیان دەکەین بە وریاییەوە مامەڵە بکەن و سەرمایەی خۆیان لەو جۆرە ئۆتۆمبێلانە بەفیڕۆ نەدەن کە مەرجەکانی سەلامەتیان تێدا نیە و تۆمار ناکرێن.

ب هاتووچۆی هەولێر

2023/4/12

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button