
پزیشكێكی پسپۆڕی هەناوی ڕایدەگەیەنێت ، پەتایەكی هاوشێوەی كۆرۆنا لەنێو هاووڵاتیانی شاری سلێمانی بڵاوبۆتەوە ، وەك ژمارە زۆرە و نیشانەكانی تەواو لە كۆرۆنا دەچێت ، بەڵام كێشە بۆ سنگ و كۆئەندامی هەناسە دروست ناكات.
د.زانیاری ئاغەل، پزیشكی پسپۆڕی هەناوی ڕایگەیاند، پەتاكە بوونی هەیە لەڕووی ژمارە زۆر توشبوو هەیە، هەموو ئاماەژەكان بۆ ئەوە دەچن پەتاكە كۆرۆنا بێت ، بەڵام دەبێت پیشكینی تایبەتی بۆ بكرێت .
وتیشی،”بەداخەوە پشكینی كۆرنا ئێستا بەردەست نیە ، هیچ گۆرانێك بەسەر توشبووەكەدا ناهێنێت، تەنها بۆ نیشانە كردنی پەتاكەیە ، بۆیە پێویستە لەسەر ئاستی حكومەت و وەزارەتی تەندروستی ئەو پشكنینە بكرێت “.
ڕاشیگەیاند، زۆربەی نەخۆشەكان توشی هەڵامەت دەبن، لەگەڵ ئەوەشدا كۆكە دەگرن و قورئێشەی لەگەڵ دەبێت و لەرز وتا دەگرن یەك دوو ڕۆژ و سەر ئێشە و هەندێك نەخۆش قورستر دەیگرن تا وای لێ دێت نان نەخوات و هەندێك جار ڕشانەوە و بۆن وتامیشی نامێنێت، بەڵام ناگاتە ئەوەی سییەكانی توشی هەوكردن بێت .