کوردستانهەواڵ

کچێکی ١٢ سال لە ئاوی زەڵم خنکا

بەرگریی شارستانیی هەڵەبجە رایگەیاند کچێکی تەمەن 12 ساڵ لە نەتەوەی عەرەب کەوتووەتە نێو ئاوی زەڵمەوە و خنکاوە.

گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەڵەبجە گوتیشی، تەرمەکەیان دەرهێناوە و رەوانەی دادپزیشکی هەڵەبجەیان کردووە.

کچەکە ناوی “رەحیق فوئاد ساڵح”ـە. زانیار عومەر گوتی، لە بنەڕەتدا خێزانەکە خەڵکی پارێزگای ئەنبارن، بەڵام ئێستا نیشتەجێی سلێمانین و وەکو گەشتیار لەگەڵ خێزانەکەیدا چوونەتە سەیرانگەی زەڵم.

بەگوێرەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی هەرێمی کوردستان، ساڵی رابردوو 104 کەس لە هەرێمی کوردستان لە ئاودا خنکاون و 116 هاووڵاتیش لە خنکان رزگارکراون.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button