کوردستانگرنگ

بەرپرسێکی یەکێتی دەستی لەکار کێشایەوە

بۆ بەرێز لێپرسراوی مەکتەبی رێکخستن
( سەرکەوت زەکی )
بابەت.دەست لەکار کێشانەوە
من (زینب سابر رشید )ناسراوم بە سروە کۆیی
بڕیارم دابەدەست لەکارکێشانەوەم لەڕێزەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەمرۆوە هیچ پەیوەندیەکی سیاسی و کۆمەلایەتیم بە یەکێتیەوە نامێنێ لە دوای (٣١) سال لەڕێزەکانی یەکێتی کارم کردوە بێ ئەوەی لە یەک شتی یەکێتی سودمەند بوبم
جەندین جار لەلایەن دکتۆر مەجید ئاگادار کرامەوە گوایە من ڕەخنە دەگرم لە یەکێتی لە دوای ٨ی تەموزەوە هیچ نەما پێمان نەکەن هەر لەبەر ئەوەی پشتیوانیمان لە شێخ لاهور کرد وەکوو هاوسەرۆکی یەکەم، یەکێتی
ڕۆژێک بەسەردان چووم بۆ مەکتەبی سیاسی لەلایەن (فەهیمە سابر) دەر کرام بە زەبری ئاسایش وە بە ئاگاداری و پیلان دانان کە پێشتر پیلانی بۆ دارێژرابوو گوایە ئێمە پاک دەکەنەوە بە دەرکردنمان لە ریزەکانی یەکێتی وە بە ئاگاداری (دەرباز کۆسرەت رەسول عەلی) و (قوباد تالەبانی) کە براکانی من شەهید بوون ئێوە لە خۆشترین ژیان و باشترین قوتابخانە لە دەرەوەی ولات دەژیان وە فەهیمە سابر ئالای شۆرش بوو ئێستا کوردایەتی بەسەر ئێمەدا دەفرۆشی من هیچم نەماوە لەدەستی بدەم براکانم شەهید بوون دایکم و باوکیشم لە خەمی براکانم مردن
ئەو یەکێتیەی ئێستا ئێوە بەرێوەی دەبەن ئێمە لە مالەکەی خۆشمان دانیشین زۆر لە ئێوە دلسۆزترین بەداخەوە یەکێتی کەوتە دەستی ئێوە

رێزم هه یە بۆهه مووهاورێ کانم

سروە کۆیی

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button