کوردستانگرنگ

لەبارەی دابەزینی نرخی دۆلار ڕوونکردنەوە درا

ڕاوێژكاری ئابوری محەمەد شیاع سودانی؛ لەماوەیەکی زۆر کەمدا بەهای دۆلار بەرامبەر بەدینار دادەبەزێت

مەزهەر محەمەد ساڵح ڕاوێژکاری ئابوریی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، چاوەڕواندەکرێت بەهای دۆلار لە بازاڕەکاندا، لەماوەیەکی زۆر کەمدا لە نرخی فەرمی نزیکببێتەوە کە بەهای 100 دۆلار بەرامبەرە بە 132 هەزار دینار.

ڕاشیگەیاند، “پێشبینیدەکەین بەماوەیەکی زۆر کەم بەهای دۆلار لەبازاڕەکاندا، لەگەڵ بەردەوامی گواستنەوەی دەرەکی لە نرخە فەرمییەکەی نزیکببێتەوە، بەتایبەتی کە هەمو بانکە ئەهلییەکان خۆیان پابەند کردوە بە رێکارەکانی حکومەت بۆ گواستنەوەی پارە بەپێی پلاتفۆڕمی ئەلیکترۆنی .

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button