کوردستانگرنگ

بەرپرسێکی یەکێتی وازهێنانی لە حزبەکە راگەیاند

عبدلستار شێخانی ئەندامی مەلبەندی ٣ ی هەولێر، دوای پۆستێکی لەسەر قوباد تالەبانی موچەکەی دەبردرێت.

دەقی دەست لەکار کێشانەوەکەی:

بۆ بەڕێز لێپرسراوی مەلبەندی ( ٣ ) ی هه ولێر
بابەت / دەست لەکار کێشانەوە
من ( عبدالستار کریم عمر) ناسراوم بە عبدالستار شێخانی
بڕیارمدا بە دەست لەکار کێشانەوەم لە ڕێزەکانی
یە کێتی نیشتیمانی کوردستان لە م ڕۆوە هیچ
پەیوەندەکی سیاسی و کۆمەلایەتیم بە کێتیەوە نامێنێ
لەدوای (٣٢ ) سال لە ڕێزەکانی یە کێتی کارم کردوە
بێ ئەوەی لە یەک شتی یەکێتی سودمەند بو بم
من لە سەر پۆستێکی فیسبوک لەسەر ( قوبادی مام جلال)
کردبو بۆ ماوەی ( ٨ ) مانگە موچەی بڕیوم
ئەوەیە پاداشتی ( ٣٢ ) سالی خزمەتکردنم بە یەکێتی
ئێستا ئێمەی هه ولێری بە سیاسەت و بڕیار بە دەستانی
یەکێتی ڕازنین لە داهاتو بە توندترین شێوە روو بەڕوویان
دەبینەوە

عبدالستار شێخانی
ئەندامی مەلبەندی ( ٣ ) هه ولێر

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button