ته‌ندروستیکوردستانگرنگ
له گه‌رمیان شه‌ش كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا
ماوه‌ی سێ رۆژی جه‌ژندا دوو حاڵه‌تی برینداربون به گولە تۆماركراون و 78 حاڵه‌تی ژەهراوییبون و تێکچونی گەدەش هه‌بون و شه‌ش كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەھید ھەژار له كه‌لار رایگه‌یاند، لە رۆژانی جەژن 78 حاڵه‌تی ژەهراوییبون و تێکچونی گەدە و 27 حاڵه‌تی كه‌وتنه‌خواره‌وه و 14 حاڵه‌تی روداوی هاتوچۆ و 11 حاڵه‌تی برینداربون به چه‌قۆ و دو حاڵه‌تی برینداربون به گولە تۆماركراون.
راشیگەیاند لەماوەی ئەو سێ رۆژە یه‌ك حاڵه‌تی كاره‌با گرتن، دو حاڵه‌تی پێوه‌دان به دوپشك و شه‌ش حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدان تۆماركراون.
Facebook Comments Box