کوردستان
شێخان.. ڕووداووێکی هاتوچۆ کەسێکی کردە قوربانی

بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای نیوان کۆمەڵگای چڕە و گوندی حەسەنی گەنجێک گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ سێشەممە 25/4/2023 بەهۆی ڕووداوێکی پێکدادان لە نێوان ماتۆڕسکیلێک و ئۆتومبێلێکی بارهەڵگر جۆری دێر لەسەر ڕێگای گشتیی نێوان کۆمەڵگای چڕە و گوندی حەسەنی شوفێری ماتۆڕسکیلەکە، گەنجێکی تەمەن 22 ساڵە بەناوی محەمەد سابر گیانی لەدەست دا.
پاش ڕووداوەکە تەرمەکەی گەیەنرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شێخان.
Facebook Comments Box