کوردستان
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو کەس بریندار بوون

بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری جێب واز لەگوندی قاسماغە دوو مێرد منداڵ برینداربوون
ئەمرۆ سێشەمە 2023/4/25 لە گوندی قاسماغە ئۆتۆمبێلێکی جۆری جێب واز وەرگەڕا و بەهۆیەوە لێخوڕ و سەرنشینێک برینداربوون کەهەردوکیان بران و لەدایک بووی ساڵی (2010 و 2011).
ڕاگەیاندنی هاتووچۆی گەرمیان رایگەیاند، بریندارەکان گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار و پاش وەرگرتنی چارەسەری پێویست ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کران، تیمی هاتووچۆ لێکۆڵینەوەی لە ڕووداوەکە دەست پێکردوە.
Facebook Comments Box