کوردستانگرنگ

وەزارەتی ناوەخۆ بڕیارێکی لەبارەی ئۆتۆمبێلی مەلیکە دەرکرد

بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەڵێت لە پشکنینەکاندا دەرکەوتووە، سەروو 80٪ـی ئەو ئۆتومبیلانە بڕاوەن و هیچ مەرجێکی سەلامەتییان تێدا نییە؛ هەربۆیە بەهیچ جۆرێک تۆمارناکرێن.

ئەگەرچی لە چەند هەفتەی رابردوودا ژمارەیەکی زۆر ئۆتومبێلی خوارمۆدێل و بێ ژمارە کە بەشێوەی نایاسایی هێنراونەتە هەرێمی کوردستان بۆ پشکنین برانە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی هەولێر کە لە جۆری تۆیۆتا کراونن و لەناو خەڵکیدا بە “مەلیکە” ناسراون.

بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە رۆژی 26-04-2023ـەوە رێگە بە هیچ ئۆتۆمبیلێکی خوار مۆدێل نادرێت بۆ پشکنینیش بێتە هەولێر و لە چەند رۆژی رابردووشدا تەنها بۆ پشکنین هێنراون، چونکە ئامێری پشکنینی هاتووچۆی هەولێر زۆر پێشکەوتووە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button