
ماوه‌ى چه‌ند مانگێكه نه‌سریه و خه‌رجى مه‌ڵبه‌ند و ئۆڕگانهكانى یهكێتىی نه‌ماوه
یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان ماوه‌ى چه‌ند مانگێكه رووبه‌ڕووى قه‌یرانێكى سه‌ختى دارایى و ئابوورى بۆته‌وه و به‌هۆیه‌وه به‌شێكى زۆر له ئۆڕگان و مه‌ڵبه‌نده‌كانى ئه‌و حزبه مانگانه خه‌رجى و نهسرییهكانیان وه‌رناگرن.
به‌پێى زانیارییه‌كان، به‌هۆى كورتهێنان له موچه‌و خه‌رجى به‌كاربردنى حكومه‌ت له سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه، یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان ماوه‌ى چه‌ندین مانگێکه رووبه‌ڕووى قه‌یرانێكى دارایى سه‌خت بۆته‌وه به‌هۆیه‌وه مووچه و خه‌رجى و نه‌سریه‌ى زۆربه‌ى مه‌ڵبه‌ند و مه‌كته‌ب و ئۆڕگانهكان حزبه‌كه‌یان كه‌مبۆته‌وه، یاخود بڕاوه ئه‌مه‌ش كاریگه‌رى زۆرى له‌سه‌ر كاره‌كانى حزب كردووه.
بوار زانیویه‌تى، جگه له كه‌مبوونه‌وه‌و بڕینى به‌شێك له نه‌سریه‌ى مه‌كته‌ب و مه‌ڵبه‌نده‌كان له هه‌مانكاتیشدا زۆربه‌ى جار ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سیاسى و ده‌سته‌ى كارگێڕى مانگانه نه‌سریه‌و موچه‌كانیان پێ‌نادرێت.
بوار