کوردستانگرنگ

ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لەبارەی نەوتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە

مایکڵ ماککۆڵ، سەرۆکی لێژنەی کاروباری دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە پێگەی فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر دەڵێ “وەستانی نەوتی هەرێمی کوردستان لە بەرژەوەندی رژێمی ئێرانە”.

ماککۆڵ دەڵێ “زۆر نیگەرانە بەغدا هێشتا رێگە بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان نادات” داواش دەکات کێشەکە چارەسەر بکرێت.

دەشڵێ داوادەکەم “ئیدارەی بایدن، فشار بۆ حکومەتی عێراق بهێنێت بۆ ئەوەی ئەو کێشەیە کە مەترسی بۆ سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە دروستکردووە، چارەسەربکرێت”.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button