
پێش نیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له بناری چیای ئه‌لهو له سنووری شارۆچكه‌ی ئامێدی سه‌ر به پارێزگای دهۆك تەقینەوەیەک روویداوه.
لە ئەنجامی تەقینەوەکە دوو هاووڵاتی كه خه‌ڵكی كۆمه‌ڵگه‌ی (كانێ)ن و به مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی گژ و گیای به‌هاره چووبوونه بناری چیاكه، یه‌كێك له هاووڵاتییه‌كان به‌ناوی (دلشاد عه‌بدوڕه‌حمان) گیانی له‌ده‌ستداوه و ئه‌وه‌ی تریشیان به‌ناوی (نه‌جیب عامڕ) به سه‌ختی بریندار بووه.
ئێستا به دروستی نازانرێ ته‌قینه‌كه (تی ئێن تی) دانراو بووه یاخود مین بووه و به دوو هاووڵاتییه‌كه‌دا ته‌قیوه‌ته‌وه.
Facebook Comments Box