کوردستانگرنگ

ئاسایشی یەکێتی له‌سه‌ر كۆمێنتێك گەنجێکی 17ساڵان دەکوژێت

ئاسایشی یەکێتی له‌سه‌ر كۆمێنتێك گەنجێکی 17ساڵان دەکوژێت

لە چەمچەماڵ گەنجێکی ١٧ ساڵان دەستگیردەکرێ لەسەر نوسینی کۆمێنتێک و دواتر لەژێر ئەشکەنجە گیان لەدەست دەدا.

داکیکی کورەکە دەلێت: کورەکەم پۆلی ٩ بنەرەتی بوو، تەمەنی ١٧ ساڵانبوو، دڵمان نەدەهات کاری پێبکەین، باڵام ئاسایشی یەکێتی درندانە کوشتیان.

باوکیشی وتی: رۆژێک چوار ئاسایش هاتن کورەکمیان برد بۆ ئاسایشی رۆژئاوای چەمچەمال، بۆ ماوەی ٧ رۆژ لە ژوروری تاکەکەسی و لەژێر ئەشکەنجە و ئازار ماوەتەوە، پاشان بەرگەی نەگرتوە و گیانی سپارد.

وتیشی کە ئاسایشی دەلێن کورەکەت خۆی خنکاندوە لە کاتێکدا نەیانهێشت بیبینین و هەر خۆیان بردیان بۆ پزیشکی دادی و هەر خۆشیان بردیان بۆ گۆرستان، تا شاردراوە.

باوکی کورەکە لە درێژەی قسەکانی دەلێ بۆ ماوەی شەش مانگە لیژنە پێکهاتوە بەڵام هیچ نەکراوە و لیژنەکە سەر بەخۆیانن، داوای کامێرەی چاودێری دەکەین دەڵێن کارناکات، لەکاتێکدا کتابی دادگا هەیە کە دەلێت لێی دراوە.

لەکۆتایشدا وتی، بەداخەوە بۆ یەکێتی نازانم چۆن دەلێن لەپێناو ئارامی و هەلی کار، ئەوە ئارامیە؟، ئێمە بەبێ پارە پشتگیریمان لێ دەکرد و دوو برام شەهیدی ئەو حزبەن، بەڵام ئەوان بێ وەفا دەرچوون و ئەوە رەوشتی یەکێتیە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button