
دوای بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ دروستکردنی 20 ھەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ خەڵکی ھەژار و کەمدرامەت، لە مانگی داهاتوو سەرجەم پڕۆژەکان لە ھەرێمی کوردستان دەست بەدروستکردنیان دەکرێت.
محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئێمە نەوەستاوین و بەردەوامیش کاری بۆ دەکەین، بۆ ئەوەی لە ھەموو شارەکانی ھەرێمی کوردستان یەکەی نیشتەجێبوون بۆ خەڵکی ھەژار و کەمدەرامەت دروست بکرێت، لەسەرەتای مانگی پێنج تا کۆتایی مانگ سەرجەم پڕۆژەکانی ئێمە لە شارەکانی ھەرێمی کوردستان دەست بە دروستکردنی دەکرێت”.
بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەسەرجەم شار و شارۆچکەکانی ھەرێمی کوردستان یەکەی نیشتەجێبوون بە قیستی درێژخایەن بۆ خەڵکی ھەژار و کەمدەرامەت دروست دەکرێت.
Facebook Comments Box