
لاهور جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی کوردستان، نامەیەكی فەڕمی ئاراستەی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كردووە.
بەپێی سەرچاوەیەكی ئاگادار، لە ماوەی رابردوو، لاهور جەنگی نامەكەی ئاراستەی مەسرور بارزانی كردووە و تێیدا باس لەو پێشێلكارییانە كردووە، كە هێزە ئەمنییەكانی یەكێتی بەرانبەر كەسە نزیكەكانی ئەنجامیانداوە.
هەر بەپێی زانیارییەكان، لاهور جەنگی لە نامەكەی باسی دەستگیركردنی هەشت كەسی نزیكی كردووەو ئاشكراشیكردووە، لە رۆژی دەستگیركردنیانەوە تائێستا بێ سەروشوێنن.
هەر لە نامەكەدا كۆمەڵێك بەڵگەی خستووەتەڕوو، كە تایبەت بووە بە ئەگەری هێرشی هێزەكانی یەكێتی بۆ سەر بینای هۆتێل لالەزار لە سلێمانی، كە شوێنی مانەوەی لاهور جەنگی و خانەوادەكەیەتی.
لە ناوەڕۆکی نامەکەدا تەواوی ئەو فشارانە خراونەتەڕوو کە لەلایەن یەکێتی نیشتیمانییەوە خراونەتەسەری بۆ ئەوەی چیدیکە نەتوانێت بە ناوی یەکێتییەوە چاڵاکی ئەنجام بدات.