جیهانهەواڵ

شەش خوشك و برا گیانیان لەدەستدا

لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە پارێزگای تایفی وڵاتی سعودیە، شەش خوشک و برا گیانیان لەدەستدا.

لە ڕووداوێکی ترسناکدا، دوو ئۆتۆمبێل بە ئاراستەی یەکتر و بەخێرایەکی زۆر خۆیان پێکداکێشا، لەوبارەیەوە ماڵپەڕی ناوخۆیی “سبق” ڕایگەیاندووە كە ڕووداوەكە لەسەر ڕێگای بەستنەوەی پارێزگای تایف و ناوچەی بەها لە باشووری ڕۆژئاوای شانشینی سعودییە ڕوویداوە.

سالم ئەلغامدی مامی قوربانییەكان دەڵێت: لە كاتی گەڕانەوەی بنەماڵەی ئەحمەدی برام لە مەدینەوە بۆ بەها و لەگەڵ گەیشتنیان بۆ سەر ڕێگای بەستنەوەی بەها و تایف، هاتوچۆیەكی پڕ لە ئازار ڕوویدا كە 6 خوشك و برا گیانیان لەدەستدا، گەورەكەیان تەمەنی حەڤدە ساڵ بوو و بچووكترینیان تەمەنی دوو ساڵ و نیو بوو.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

Back to top button