کوردستانگرنگ

لاهور جەنگی سەردانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات

لە بەردەوانی سەردانەکانی لاهور جەنگیدا، بریارە بەم نزیکانە سەردانی پارتی دیموکراتی کوردستان بکات.

چەتۆ سالح بریکاری وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کە هاوکات ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی كوردستانە لە هەڤپەیڤینەکدا باس لە سەردانی لاهوور جەنگی وەک هاوسەرۆک بۆ لای لایەنەکان دەکات، کە سەرەتا سەردانی بزووتنەوەی گۆڕانی کرد و لەم نزیکانەشدا سەردانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات، هەروەها دواتریش سەردانی لایەنەکانی دیکەش دەکات.

چەتۆ ساڵح سەبارەت بە کۆبونەوەی لەگەل پارتی گوتی، پارتی حزبێکی سەرەکی و کاریگەرە، لە ئایندەیەکی زۆر نزیک دادەنیشن، لەو کۆبوونەوانەش کە لەگەڵ لایەنەکانی دیکە ئەنجامی دا، پێی گوتن کە سەردانی برایانی پارتی و لایەنەکانی دیکەش دەکەین و سەردانەکە بەشێوەیەکی فەرمییش دەبێ و لە ئاستی باڵا كە رەنگە لەگەڵ جێگری سەرۆكی پارتی كۆببێتەوە.

لەدرێژەی هەڤپەیڤینەکەدا ئامانجی سەردانەکانی ڕوندەکاتەوە و دەڵێ، مەبەستی سەردانەکە پیادەکردنی دەسەڵاتەکەیەتی وەک هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی ، هەروەها داوا لەگشت لایەنەکان دەکات هەڵبژاردن لەکات و ساتی خۆیدا بکرێ و دوانەخرێت، لەبەر ئەوەی لاهوور جەنگی پێی وایە هیچ شتێک نابێ ببێتە پاساو بۆ دواخستنی هەڵبژاردن.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button