کوردستانگرنگ

مەیدانی ئاژەڵانی سلێمانی داخرا

مەیدانی ئاژەڵانی سلێمانی کە نزیکە لەناو ماڵ و دوو پڕۆژەی نیشتەجێبون داخرا، زەوی مەیدانەکەش زەوی نیشتەجێبونە.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی نزیکی لە شوێنی نیشتەجێبون و ماڵانەوە مەیدانی  ئاژەڵانی سلێمانی داخراوە و شوێنێکی دیکەیان بۆ تەرخاندەکرێت.

سەرۆکایەتی شارەوانیی سلێمانیش راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، کە ئەم کارە لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیاندایە، ماوەیەکی زۆر لە هەوڵدابوین بۆ ئەوەی مەیدانی ئاژەڵان بگوازرێتەوە بۆ شوێنێکی گونجاو و تەندروست، لە ئێستادا، مەیدانی نوێ بە شێوەیەکی مۆدێرن و بەپێی ستانداردە جیهانییەکان دروست دەکرێت و خزمەتگوزاری تەواوی بۆ دابیندەکرێت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button