کوردستانگرنگ

بەڕێوەبەری ناحییەکی کوردستان و بەڕێوەبەری پۆلیسی ناحیەکە دەستبەسەر کران

بەڕێوەبەری ناحیەی هەریر بە وەکالەت، کە هاوکات بەڕێوەبەری پۆلیسی ناحیەکەیە، لەگەڵ چوار پۆلیسی ناحیەکە دەستبەسەر دەکرێن.

بەگوێرەی زانیاریەکان، وەلی باقی عەبدوللە ئەمرۆ لە بەرێوەبەرایەتی ناحیەی هەریر دورخراوەتەوە و کەسێک بە ناوی شێروان جەلال، جێگەی دەگرێتەوە و دەکرێتە بەڕێوەبەری ناحیەی هەریر.

هۆکاری لەکار لادان و دەستبەسەرکردنی بەڕێوەبەرەکە و ئەو چوار پۆلیسە بەهۆی دەستگیرکردنی کەسێک بووە کە فەرمانی گرتنی هەبووە. ئەو پێنج کەسە دوای دەستگیرکردنی کەسەکە، لە هەولێرەوە پەیوەندییان پێوەکراوە و دواتر دەستبەسەر کراون.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button