
هەندێک ناوچەی هەرێمی کوردستان باران ببارێت و لە هەندێک ناوچەی عێراقیش تۆز و خۆڵ دەبێت.
بەشی پێشبینییەکانی کەشناسی و بووومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و ساماڵ دەبیت، لەگەڵ ئەگەری تاوە باران و بروسکەی لابەلای کەم لە ناوچەکانی باشووری خۆرئاوای هەرێم . پلەی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بە 1 تــا 3 پلە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی دەکات، لە ئەنجامی نزمە پەستانێکی باشووری عێراق بۆ سەر ناوچە کە بە گشتی ئاسمانی هەرێم هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت، ئەگەری تاوە باران و بروسکەی کورت خایەن هەیە زیاتر لە ناوچە شاخاوییەکاندا، هەروەها ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز خۆڵ هەیە لە ناوچەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق.
Facebook Comments Box