
قوباد تاڵەبانی لەبارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ مەسرور بارزانی: بەیەکەوە دەتوانین بەسەر ئاڵنگارییەکاندا زاڵ بین
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە 08-05-2023 لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیران کۆبووەوە و لە پەیامێکیشدا لەبارەی کۆبوونەوەکەی نووسیویەتی، “ئەمڕۆ نیوەڕۆخوانێکی خۆش و بەرهەمدارم لەگەڵ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی هەبوو.”
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا قوباد تاڵەبانی دەڵێت، “ئێمە لەو بڕوایەدا یەکگرتووین کە بەیەکەوە دەتوانین بەسەر ئاڵنگارییەکاندا زاڵ بین و کار بۆ باشتر خزمەتکردنی هاووڵاتییان بکەین و لە بەرامبەر ژمارەیەکی زۆری هەڕەشە بە بەهێزی بوەستینەوە کە رووبەڕووی هەرێمی کوردستان دەبنەوە.”
Facebook Comments Box