
دوای ئەوە زیاتر لە ١٢٠٠٠ هاوڵاتی سوود مەند بوو لە لێخۆشبونی ٪١٥ی کرێی ئاو، بڕیاردرا ماوەی لێخۆشبوون لەمانگێکەوە بۆ دوو مانگ درێژ بکرێتەوە.
بەرێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەرۆی هەرێم ڕایگەیاند: دوای هەڵسەنگاندنی پڕۆسەی بابەتی لێخۆشبوونی ڕێژەی ٪١٥ی کرێی ئاو و داواکاری زۆری هاوڵاتیان بۆ درێژ کردنەوەی پرۆسەکە و سوود مەند بوونیان لە بڕیارەکە، بڕیاردرا لێخۆشبونەکە درێژبکرێتەوە.
راشیگەیاند: لەو ماوەیە زیاتر لە ١٢٠٠٠ هاوڵاتی تا ئێستا لێی سوود مەند بوونە، بۆیە ڕاپۆرتێکمان بۆ ئەنجومەنی وەزیران بەرزکردەوە و بڕیاردرا ماوەی لێخۆشبوون لەمانگێکەوە بۆ دوو مانگ درێژ بکرێتەوە، واتا ئەم پڕۆسەیە تاکو ١٠-٦ ی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت.
Facebook Comments Box