کوردستانگرنگ

مەسعود بارزانی داوایەکی ئاراستەی پارتی و یەکێتی کرد

گوتارێکیدا لە رێورەسمی کردنەوەی مۆزەخانەی نیشتمانی بارزانی، مەسعود بارزانی داوای لە لایەنە سیاسییە کوردییەکان کرد، بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشەکان کۆبووەوەیەکی گەورە ساز بکەن.

ئەمرۆ پێنجشەممە مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە رێورەسمی کردنەوەی مۆزەخانەی نیشتیمانی بارزانی رایگەیاند: داوا لە هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی دەکەم، کۆبوونەوەیەک بکەن، تا ئەم تەمومژیە نەمێنێت و کەشێكی گونجاو بۆ کۆبوونەوە گەورەکە ساز بکەن.

هەروەها مەسعود بارزانی لە گوتارەکەیدا دەڵێت: بانگەوزاێك بۆ هەموو لایەن سیاسیەکانی کوردی دەکەم، تا لاپەڕەیەکی نوێ بکەنەوە و پێش 18ـی ئەم مانگە کۆبوونەوەیەکی فراوان بکەن و تێیدا هەموو کێشەکان باس بکرێن و چارەسەریان بۆ بدۆزرێتەوە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button